close
    • بانقی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی "بەڕێوەبردنی سکاڵا"ی بانقی ناوەندی عێراق پێشکەش بە هاوڵاتیان و كڕیارانی دەكات.
  • 04 May 2025

    بانقی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی "بەڕێوەبردنی سکاڵا"ی بانقی ناوەندی عێراق پێشکەش بە هاوڵاتیان و كڕیارانی دەكات.

    لە چوارچێوەی بەرزکردنەوەی شەفافیەت و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاریی بانقیی لە عێراق، بانقی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی  پێشكەش كردنی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی "بەڕێوەبردنی سکاڵا"ی بانقی ناوەندی عێراقی بە سەرجەم کڕیارەکانی ڕاگەیاند.

     

    ئەم پلاتفۆرمە ئامانجی ئەوەیە هاووڵاتیان بتوانن سکاڵاکانی تایبەت بە دامودەزگا دارایی و بانقییەکان بە ئاسانی، و بە پارێزراوی وبە ئۆنلاین پێشکەش بکەن.

     

    پلاتفۆرمەکە بە شێوەیەک داڕێژراوە کە کەناڵێکی ڕاستەوخۆ بێت بۆ هاووڵاتیان، وڕێگەیان پێدەدات بە شێوەی ئەلیکترۆنی سکاڵا تۆمار بکەن و چاودێری بەڕێوەچونی بکەن، بەمەش ستانداردەکانی خزمەتگوزاری بانقی باشتر دەكات، و لە ڕێگەی پلاتفۆرمەکەوە کڕیاران دەتوانن سکاڵاکانیان تۆمار بکەن بە سکانکردنی کۆدی QR یان سەردانی ئەم لینکە ئەلیکترۆنییەی خوارەوە:

    https://complaint.app.cbi.iq.

     

    بانقی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی پابەندبوونی تەواوی خۆی بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دارایی و بانقی بە پێی بەرزترین ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی کارایی و شەفافیەت دووپات دەكاتەوە ، وسوورە لە سەر باشترکردن و پەرەپێدانی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە سەرجەم کڕیاران دەکرێت و هانیان دەدات سوود لەم پلاتفۆرمە وەربگرن بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە بەرزکردنەوەی کارایی کەرتی بانقی عێراق.

     

    بانقی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بانگهێشتی سەرجەم هاوڵاتیان وكڕیارە بەڕێزەكانی دەکات بۆ بەکارهێنانی ئەم پلاتفۆرمە بۆ دەستەبەرکردنی مامەڵەی بانقی بە شێوەیەکی ڕێکوپێک و ڕاستەوخۆ لەگەڵ بانقەکەدا، كە ئەمەش بەشدار دەبێت لە بەرزکردنەوەی متمانە وڕاستگۆیی لە کەرتی بانقی عێراقدا.